بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمید مەحبووبی، ڕایگەیاند دوای بارینی بەفری وقرس؛ 14 کەس لە کێوەکانی گوندی بێوەران (دۆڵی قەردان)ی سەردەشت ، گیریان خواردووە.
ناوبراو زیادی کرد: فریاگوزارانی بنکەی فریاکەوتنی نەلاسی شاری سەردەشت بۆ فریاکەوتنی ئەو کەسانە چوونە شوێنی ڕووداوەکە.
کارگێڕی مانگی سووری پارێزگا وتی: چڕی بارینەکە و داخرانی ڕێگاکانی گەییشتن بە شوێنەکە هەڵمەتی فریاکەوتنەکەی تووشی کێشە کردووە.
Your Comment